یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابوری ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەرئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد دەردەکەوێت.
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر متمانه‌دا به كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بە ناونیشانی (دو ساڵی سه‌خت و دژوار) بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێكێكی پڕ له ھیواو ئاڵه‌نگارییه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، سه‌رھه‌ڵدانی ڤایرۆسێكی كوشنده‌و ده‌گمه‌نی وه‌ك كۆرۆنا، ململانێی سیاسی و ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام سه‌ربازی و تیرۆریستی دانوستانی درێژخایه‌نی به‌غدا و ھه‌ولێر، به‌ڵام له دو ساڵدا ده‌رئه‌نجامی به‌رچاو له ئاست چاوه‌ڕوانیدا، له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیدا كه رایگه‌یاندبو له كارنامه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت".
ئاشكراشیكرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ھه‌فته‌یه ده‌رئه‌نجامی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا، چاكسازی و ریفۆرم له داھاتی نه‌وت و داھاتی ناوخۆ‌و خه‌رجی و ھه‌موی بۆ گه‌ل و په‌رله‌مان خرایه‌روو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دو ساڵی رابردوی حكومه‌ت، ئاوه‌دانی و به‌رده‌وامبون بو له پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و شه‌قام و پرد و نه‌خۆشخانه، كارگه، وه‌به‌رھێنان، ره‌خساندنی ھه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها گرنگیدان بو به كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتیاری، دروستكردنی سایلۆ، وه‌به‌رھێنان له بواری كشتوكاڵ و پرۆژه‌ی نوێی گه‌شتیاری.
رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی خه‌ڵك و كوردستان بێ جیاوازی ناوچه‌و ره‌نگ و دین و زمان، به‌رده‌وامبون، كۆڵنه‌دان تا دوساڵی تر ته‌واوی كارنامه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه كاپتنی ئه‌م كاروانه خاوه‌ن بڕیار و به ئیراده و نیشتمانپه‌روه‌ر و ماندونه‌ناسه، تیمه‌كه‌شی به پشتیوانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پشودرێژ و خۆراگر‌و ئاماده‌ی ھه‌مو به‌رپرسیارێتییه‌كن.