دوای ٢٨ ساڵ بۆ جارێکی تر ئەرجەنتین بووبە پاڵەوانی کوبا ئەمەریکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ٢٨ ساڵ لە رێگای دی ماریاوە بە گوڵێک بەرامبەر هیچ لە هەڵبژاردەی بەرازیلی بردەوەو بەمەش بووە پاڵەوانی کوبا ئەمەریکا بۆ جاری ١٥ هەمین.

دی ماریا گۆڵکەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار وەک یاریزانی ئەساسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریکردو لە ناوەڕاستی گێمی یەکەم تاکە گۆڵەکەی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

هەرچەندە بە درێژایی گێمی دووەم بەرازیل هەوڵێکی زۆریان دا یاریەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بەرامبەر پتەوی هێڵی بەرگری ئەرجەنتین.

سەرکەوتنی ئەرجەنتین وەک سەرکەوتنێک وابوو بۆ مێسی کە بە جلی هەڵبژاردەکەیەوە ئەم پاڵەوانێتیەی بردەوەو لەو رەخنانە رزگاری بوو کە ناوزەدیان دەکرد خۆی بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، بەڵام هەڵبژاردنەکەی سەرکەوتنی نەبووە.

جگە لەمەش مێسی بە گوڵکەری خولەکە دانرا کە چوار گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها لەگەڵ نەیماری بەرزایلی بە باشترین یاریزانی خوولەکە دانران.

لەم خوولەدا ئەرجەنتین هیچ یارییەکی نەدۆڕاند و بەرازیلیش تەنها یاریەکەی بەرامبەر ئەرجەنتینی دۆڕاند. 



AM:08:36:11/07/2021