ئه‌مشه‌و کاتژمێر ١٠ ی شەو یاریی كۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠، له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن لە نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز‌و ئیتاڵیادا ئەنجام دەدرێت.
بەدرێژایی ٥٠ ساڵە ئینگلیزەکان کاسی یۆرۆیان بەدەستنەهێناوە، ئەمشەو له یاریی كۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٠ هه‌لی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌مدایە دوای ئەو ماوە درێژە ده‌ستپێكێكی نوێ تۆمار بكه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له دواین ١٢ یاریی له ١١ یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له یارییه‌كیش به‌رامبه‌ربووه له‌١٧ یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له یاریگه‌ی وێمبڵی ١٥ یاریی به‌سه‌ركه‌وتن یاریگای جێهێشتووه.
پێش یارییەکە، گاریس ساوسگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز ده‌ڵێت" كاتێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وه‌كو ئیتاڵیا یاریی ده‌كه‌یت پێویسته كاتێكی زۆر بۆ خوێندنه‌وه‌ی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی به‌سه‌ر ببه‌یت، ئیتاڵیاش له‌و هه‌ڵبژاردانه‌یه كه خاڵی به‌هێزی زۆر زۆره به‌تایبه‌تی له هێڵی ناوه‌ڕاست زۆر نایابن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێڵی ناوه‌ڕاستی ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر مۆدریچ و تۆنی كرووسیش یارییان كردووه و سه‌ركه‌وتووش بوون ئه‌م یارییه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی رابردوو ده‌بێت".
هەرچی ئیتالییەکان لەدەرەوەی پێشبینییەکانەوە خۆیان ریكخستۆتەوەو بە تیمێکی بەهێز و تەواوە یاری ئەمشەو ئەنجام دەدەن و پێشبینی زۆر دەکرێت کاسەکە بەرنەوە.