لە ڕاگەیەندراوێکدا ته‌ندروستی سلێمانی بۆ رۆژانی جه‌ژن پێنج رێنمایی ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات، بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەڕێوەبەرێتی خۆپارێزی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ژماره‌ی توشبوان و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له‌زیاد بوونه، تكایه پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به بۆ پاراستنی خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت".
لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە له رۆژانی جه‌ژندا ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه‌ن:
یه‌كه‌م: واز ماچكردن و ته‌وقه‌كردن بێنن.
دووه‌م: تابۆتان ده‌كرێت له‌ماڵ بمێننه‌وه و تێكه‌ڵی قه‌ڵه‌باڵغی مه‌به.
سێیه‌م: زو زو ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون بشۆ یان هه‌ر پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی كحولی.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچویت به بێ به‌ستنی ماسك له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر خۆت نه‌كوتاوه به‌زوترینكات خۆت تۆمار بكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی (KURDVAC ) بۆ كوتان تا پارێزراو بیت.