وێنە و ڤیدیۆ.. شێنێ هۆشیار لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەتەواوی ستایلی خۆی گۆڕیوە و فانەکانی دەڵێن ناناسرێتەوە

خانمە مۆدێلی ناسراو شێنێ هۆشیار لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەتەواوی ستایلی خۆی گۆڕیوە. 

شێنێ هۆشیار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاودەکاتەوە و دەبێتە جێگای سەرنجی فانەکانی، وەک دەردەکەوێت شێنێ شێوە و ستایل و قژی بەتەواوی گۆڕیوە و فانەکانی دەڵێن ناناسرێتەوە. 

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە، هاوکات ناوبراو جگە لە کاری ڕیکلام بەشداری لە چەند کلیپێک کردووە وەکو ئەکتەر، هەروەها نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەیە. 


PM:09:01:20/07/2021