بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتیانی دەكاتەوە، كە بەهۆی باران بارینێكی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەكانی دەوروبەری كە دەكەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەكە شێلوو دەبێت.
ئاشكراشیكرد، بارانەكە دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەكان، لەبەرئەوە داواكارین دەست بەئاووە بگرن تا چارەسەر دەكرێت.