بافل تاڵەبانی دەست بە لێپێچێنەوە دەکات


بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو كەسانەیدا كە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆكراوە، سەرجەم ناسنامەكانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە " لە بڕیارێكی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی كردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەركراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەركەسێك بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر كارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەك، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشكێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە".

هەر بەپێی بڕیارەكە هەركەسێكیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

میدیای یەکێتی ئاشکرای دەکات " بەبڕیاری چەند كەسێك زیاتر لە ١٢ هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستكراوە، كە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین كاری نایاسایی و یاساشكێنی بەكارھێنراون".



AM:12:00:22/07/2021