نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٢ دۆلارو ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام بەیانی دوێنێ بە ٦٩ دۆلار بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەیانی دوێنێ بە ٦٦ دۆلارو ٩٢ سەنت بووە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەندامانی هاوپەیمانی (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەرکرد کە لەسەرەتای مانگی ئابەوە دەیخەنە بازاڕەوە.


AM:08:45:22/07/2021