تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هەشت نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٨ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٤٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٣١ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ٢٧ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هەشت حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.