بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ شەش کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون". 

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ‌ لەنزیك گوندی شاخۆڵان، پێكدادانێكی ڕووبەڕوو ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆرەكانی تویۆتا كامری و كرۆلا، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسیش بریندار بوون، زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە". 

باسی لەوەشکردووە، هۆكاریش بۆ كەوتنەوەی ڕووداوەكە تیژڕۆیی و دەرچوون بۆ لەسایدی ڕۆیشتن و چوون بۆ سایدی بەرامبەر لەلایەن شوفێری كرۆلا، كەبەداخەوە هەر خۆشی لەڕووداوەكە گیانی لەدەستدا. 


AM:09:41:22/07/2021