ئەمریکا بڕی (٥٠) هەزار دۆلار بۆ مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى ته‌رخانده‌كات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت" واشنتن بڕی ٥٠ هەزار دۆلاری تەرخانکرد بۆ مۆزەخانەی سلێمانی بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێ".

کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە، حکومەتی ئەمریکا بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری تەرخانکرد بۆ مۆزەخانەی سلێمانی بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێ بۆ نماییشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ویلایەتە یەکگرتووکان بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکان بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.


AM:10:17:22/07/2021