پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە هاوڵاتییەک کە پێشەی پێشمەرگە بووە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی تەمووز لە قەزایی ڕەواندز سەر بە پارێزگای هەولێر پێشمەرگەیەك لە یەكێك لە ژوورەكانی ناو ماڵەكەی خۆی هەڵدەواسێت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

ماڵپەڕی ( زاری کرمانجی ) بڵاویکردۆیتەوە، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی داد، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 

ئەم هاووڵاتییە ناوی (خالید خالید)ە و خێزاندار بووە، پیشەی ناوبراو پێشمەرگەیەو كوڕی شەهیدە.


PM:12:03:22/07/2021