بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١
ئیسرائیل چەند پێگەیەكی حزبوڵای لە سوریا بە مووشەک بۆردومانكرد، کە زیانى گیانى و مادى لێکەوتەوە.
روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەبانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی مووشەکی لە چەند پێگەیەكی حزبوڵای لە ناوچەی فڕۆکەخانەی زوبعەی سەربازی و قەسیر ئەنجامدا.
هەر بەپێى راگەیەنراوەکەى روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ، بەهۆی هێرشەکەوە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی خاپورکران و ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.