عەلی حەمە ساڵح: قاچاخچێتی لە باشماخ کەمی کردووە، گەرەنتی نییە دەستپێنەکاتەوە

پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمەساڵح، بەبێ ئەوەی ئاماژە بح رووداوەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی بکات، رایدەگەیەنێت" قاچاخچێتی لە باشماخ کەمی کردووە، گەرەنتی نییە دەستپێنەکاتەوە".

عەلی حەمە ساڵح لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات کە قاچاخچێتی لە باشماخ كەمیكردووە، بەلآم دەشڵێت" چ گەرەنتیەک ھەیە دەستپێنەکاتەوە".

عەلی حەمە ساڵح لەو نووسینەدا رایگەیاندووە " ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە، یٔێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە( ھێلکەو دوگ و جبس داخڵ بون).. یٔێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە.. ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت " ئەگەر پێشتر ھەموویان بوون، بەڵام لەمەودوا ھەرچی ڕوبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە، ناتوانم گەرەنتی بدەم ڕادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوەدەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین".

هاوسەرۆکانی یەکێتی تۆمەتبار دەکران کە بڕێکی زۆری قاچاخچێتی لە مەرزەکانی سلێمانی لەلایەن سەرکردەکانی یەکێتی یەوە ئەنجام دەدرێن.            

PM:01:34:22/07/2021