شەپۆلێکی تری گەرما بەڕێوەیە

ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆتایی شەپۆلی گەرمای چەند رۆژی رابردوو بوو، جارێکی تر کەشناسی پێشبینی شەپۆلێکی تری گەرمای راگەیاند.

ده‌سته‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وای عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ٢٢ ته‌مووز رایگه‌یاند " رۆژی یەک شەممە شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما روودەکاتە عێراق و، پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه"‌.

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زیوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه‌.

کەشناسی عێراق، پێشبینیش ده‌كات تا رۆژی دووشه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رما به‌ به‌رزی بمێنێته‌وه‌.



PM:03:09:22/07/2021