وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێژەی پشكنینە پۆزەتیڤەکان کە رۆژانە دەکرێن لە 5٪ـەوە بۆ 15٪ زیادیکردووە و دەڵێت رێژەی مردنیش لە بەرزبوونەوەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. سامان بەرزنجی رایگەیاند" دۆخەکە بەهۆی کۆرۆنا مەترسیدارە، رێژەی تووشبوون و مردن لە بەرزبوونەوەیە و بەراورد بە مانگی پێشووتر زۆر زیادیکردووە".
هەروەها وتیشی" جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون، رێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە و رێژەی تووشبووەکان کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە زیادیکردووە."
لە هەرێمی کوردستان ٢٠٨ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ١٨٨ هەزار و ٧٨٠ تووشبوویان چاکبوونەتەوە، ٤ هەزار و ٦٢٦ تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.