کیژان ئیبراهیم خەیات چەند وێنەیەکی لە شوێنێکی جیاوازدا بڵاودەکرێتەوە

کیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنی لە ئەڵمانیا لە بەردەم کەنیسە ناسراوەکەی شاری کۆلن دەردەکەوێت.

کیژان کە ماوەیەکە لە ئەوروپایە ناوبەناو چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمجارە دوو وێنەی خۆی لەبەردەم کەنیسەیەکی ناسراوی شاری کۆلن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

كیژان ئیبراهیم  کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.



PM:03:55:22/07/2021