گەنجێک لە رووباری سیروان خنکا

ئەمڕۆ پێنج شەممە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە گەنجێک لە گوندی ساڵح ئاغا لە رووباری سیروان خنکاوە و دەستبەجێ تیمەکانی مەلەوانیمان بەرێکەوتن بۆ شوێنی رووداوەکە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش گەڕانێکی کەم توانرا تەرمی گەنجەکە بدۆزرێتەوە، گەنجەکە ناوی مەهدی عەباسە و خەڵکی شاری بەغدایە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراوە. 


PM:07:40:22/07/2021