قەڵادزێ.. جوڵە بە هێزێکی پۆلیس و ئاسایش کرا

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس بە دەوروبەری زێی بچوک و بە درێژای سنوری قەزای پشدەر بڵاوەیانپێکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس بە دەوروبەری زێی بچوک و بە درێژای سنوری قەزای پشدەر بڵاوەیان پێکرا بۆ ڕێگریکردن لە خەڵک تا هیچ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەزێی بچوک پاک نەکەن و سەرنەبڕن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە جوڵەکردن بەو هێزە وێڕای پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش بۆ ئەوەیە ئاوێکی پاک و تەندروست بگاتە دەست دانیشتوانی شاری قەڵادزێ کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەکە لە زێی بچوک دابین دەکرێ.

باسی لەوەشکردووە، وێڕای چاودێریکردنی وردی ئاوەکە بەدرێژایی ڕۆژانەی جەژن هێز بە جلی سەربازی و مەدەنی لەزێی بچوک بەدی دەکرێن و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 


PM:09:02:22/07/2021