هاوڵاتییەک لە هەوڵی‌ رزگارکردنی‌ منداڵەکەی گیانی لەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەکی دانیشتوی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی، کەلەکاتی هەوڵدان بۆ رزگاکردنی کوڕەکەیدا خنکاوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپه‌ڕین باسی لەوەکردووە، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ع. س. ٲ.) له‌دایكبووی ساڵی 1973، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی، پیشه‌ی ئه‌ندازیار له‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌بایی قه‌ڵادزێ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی. 

دەشڵێت" به‌وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌م باوكه‌ له‌ (هه‌ڵاوێژه‌) له‌كاتێكدا خنكاوه‌ منداڵه‌كه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌ مه‌له‌ی كردووه‌، كاتێك ژیانی منداڵه‌كه‌ی كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ باوكی به‌ جلی ئاسایی ده‌سته‌به‌جێ چۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌ بۆ ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی، دواتر نه‌خۆی بۆ ڕزگار كراوه‌و نه‌ منداڵه‌كه‌شی و ده‌ستبه‌جێ خنكاوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌، منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن برای هاوڵاتیه‌ خنكاوه‌كه‌ ڕزگار كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ مامی منداڵه‌كه‌. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی ئاسایش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست و ته‌رمه‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌. 


PM:09:40:22/07/2021