نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلارو ١٤ بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ٢٨ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ئەندامانی هاوپەیمانی (ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەرکرد کە لەسەرەتای مانگی ئابەوە دەیخەنە بازاڕەوە.


PM:10:01:22/07/2021