لەدوای پشووی جەژنی قوربان دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیان دەست پێدەکاتەوە و نۆ ماددەی خۆراکی دابەش دەکرێت.
شهوكهت محهمهد، بهڕێوهبهری كۆمپانیای خۆراك له شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دواى پشووی جەژن دەستدەکەن بە دابەشکردنى بەشەخۆراک ولەمەودواش مانگانە نۆ ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، لەوانەش، نیسک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە بەپێی لیستەکان بەشەخۆراک رەوانەوەى ناوچە جیاوازەکان دەکەن و لەوێشەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.