قەڵادزێ.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک گیانی لەدەستدا

لەناحیەی سەنگەسەر ڕوداوێکی تەقەکردن لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کەمێک پێش ئێستا تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . ر . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1972  پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)ٚ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە". 

وتیشی" بەوتەی مێردی ژنە کوژراوەکە ئەمشەو بە میوانی چوونەتە ماڵی خرمێکی خۆیان، بەڵام کەسێک تەقەی لەو ماڵە کرد کە بەمیوانی بۆی چووبوون هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی تریش بریندار بوون".

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا هێزەکانمان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیره. 


PM:11:05:22/07/2021