سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ: دوای بڕیاری هاوسەرۆکی یەکێتی ٦ قاچاخچیمان لەمەرزی باشماخ دەستگیرکرد


سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ، رایگەیاند " دوای بڕیاری هاوسەرۆکی یەکێتی  و جێگری سەرۆکی حکومەت لەمەرزی باشماخ توانیمان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسییەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین، كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە”.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندووە”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە و شەش قاچاخچی دەستگیركراون.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەشڵێت "ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە”

لە ٨ ی تەموزەوە دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی هاسەرۆکانی یەکێتی تەقیەوە، بافل تاڵەبانی کۆمەڵێکی ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر لەلادانی بەرپرسانی ئەمنی و حیزبی، بەڵام هەموو ئەم رێوشوێنانە بەناو و تۆمەتەکانیان و وردەکارییەکانی نەدراون بە میدیاکان.



AM:08:20:23/07/2021