نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ ٢٣ ی تەموز نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە راورد بە دوێنێ  پێنج شەممە کەمێک دابەزیووە، بەلآم بەشێوەیەکی گشتی هەردوو جۆرەکەی لەسەر و ٧٥ دۆلارەوەیە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٦٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەرکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.

دوای ئەوەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک پلەس رێککەوتن لە مانگی ئابدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی دراماتیکی دابەزی، بەلآم دوو رۆژە سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە.  



AM:10:26:23/07/2021