پەرلەمانتاری گۆڕان، دابان محەمەد لەبارەی گەندەڵی بەرپرسانی یەکێتیەوە لەبواری زەوی دابەشکردندا لە سنوری سلێمانی لەدەرەوەی یاساکان، دەلێت "ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە".
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دابان محەمەد دەڵێت " بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، یٔیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنی زه‌وی سلێمانیمان کردوە، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە یٔه‌وه‌ی، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنی قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ده‌ستی بۆ ببرێت! ((بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە)).
ئەو پەرلەمانتارەش دەڵێت " چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی ٢٤ ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، ڕادەستیان کراوە ((ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە)).
لە کۆتایی دابان محەمەد دەڵێت " چه‌ندین به‌رپرسی ئٔهمنی، سه‌ربازی، حزبی و حكومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به یٔامێری پێشكه‌وتو و له یٔاسمانهوه زه‌وی یٔیفراز ده‌کرا! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌کرا، به سه‌وزایی و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌کێشرا، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا".!