لە هەرێمی کوردستان داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كرێت

ته‌ندروستی دهۆك بۆ رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی زیاتری كۆرۆنا، داوا لە حكومه‌تی هه‌رێم دەکات قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت. 

حەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند" ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن". 

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەندرێت، بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت و ژمارەی تووشبووان زیاتر بەرز دەبێتەوە. 


PM:02:23:23/07/2021