لە عێراق ٦٦ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٦٦ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٩٠٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەشت هەزار و ٢٠٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ٨٤٨ كەس و لەوانە ١٨ هەزار و ١٦٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٥٣٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:25:23/07/2021