ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لەكاتی مه‌له‌كردن و بەهۆی نه‌شاره‌زاییان دوو برا له ئاوی زێی بچووک لە سنووری کۆیە خنکان.
گۆران ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا له‌سه‌ر زێی بچوك لە گوندى کانی بی دەشتی کۆیە له‌كاتی مه‌له‌كردنیان و به‌هۆی نه‌شاره‌زاییانه‌وه له‌ئاوه‌كه خنكان".
ئاشکراشیکرد، دوو براکە ناویان (ئەحمەد و محەمەد)و تەمەنیان ٢٠ ساڵ و ١٨ ساڵانه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی ناحیه‌ی ئاشتین لە سنوری قەزای کۆیە، له ئێستاشدا تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رگری شارستانی به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان ده‌ربهێننه‌وه.