" هیچ کەسێک لە باشماخ نەگیراوە بەشێک بێت لە پرۆسەی قاچاخی بەردەوامی مەرزەکە "

لە چوارچێوەی ناکۆکییەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگیدا، سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ، لیوا مەریوان شێخ کەمال رایگەیاند بوو کە ٦ قاچخاچی دەستگیکراون، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنێت" هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە بەشێک بێت لە پرۆسەی بەردەوامی قاچاخی رێکخراو لە باشماخ ".

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" ئەوانەی گیراون چەند کەسێکی بێ پشت بوون چەند کیلۆ مریشکیان هێناوە، نەک ئەوانەی لە مەرزو فڕۆکەخانە. سەدان ملیۆنیان برد و کەس دەستگیرنەکرا".

دوێنێ، لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندووە ”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە و شەش قاچاخچی دەستگیركراون".






PM:08:16:23/07/2021