نەوت ٧٥ دۆلاری تێپەڕاند

ئەمشەو ٢٣ ی تەموز نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلارە، لەدوا داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.

دوای ئەوەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک پلەس رێککەوتن لە مانگی ئابدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی دراماتیکی دابەزی، بەڵام دوو رۆژە سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە.  
 



PM:09:39:23/07/2021