ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ٦٠ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٢ هەزارو ١٨٠ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٦٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و نۆ هەزار و ٩٦٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٨٢٨ كەس و لەوانە ١٨ هەزار و ٣٤٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٩٩٥ كەسیان چاكبوونەتەوە.