خانمە ئارایشتکار جیهان هاشم چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم، ژمارەیەک وێنەی خۆی بە ستایڵێکی نوێ بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.
جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.