وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی هەیفا وەهبی بە جلی زەردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و نواندن، هەیفا وەهبی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیدا جوانییەکەی تێکناچێت و بە شۆخی ماوەتەوە.

هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.




AM:12:20:29/07/2021