وێنە.. ئەمشەو شاجوانی عیراق بە ئامادەبوونی هەڵکەوت زاهیر هەڵدەبژێردرێت

بڕیارە ئەمشەو لە شاری بەغداد مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بەڕێوەبچێت، هاوکات لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر لە لیژنەی هەڵسەنگاندن دەبێت. 

لەمبارەیەوە هەڵکەوت زاهیر، ئاوەزدانەری دیاری کورد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، ئەمشەو کاتژمێر حەوت بەشداردەبین لە یەکلاکردنەوە و هەڵبژاردنی شاجوانی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

لە مەراسیمەکەدا ١٧ کچ لە گشت پارێزگاکانی عێراق و کوردستان کاندیدی شاجوانی عێراقن، لەنێویاندا حەوت کچی کورد بەشدارن لەوانەش سێیان کوردی ئێزدین، کە بڕیارە یەکێکیان وەک شاجوان هەڵبژێردرێت و دووانی دیکەشیان وەک هاوەڵی شاجوان.

هەروەها ڕێوڕەسمەکە لە ڕێگەی کەناڵی نێت تیڤی و کەناڵی ڕەشید و چەند کەناڵێکی دیکەوە پەخشدەکرێت. 


AM:11:00:29/07/2021