وێنە.. جێنیفەر لۆپیز هاوینە دەردەکەوێت


خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی جێنیفەر لۆپیز کە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدایە  چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لۆپیز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەک و ڤیدیۆیەکی هاوینەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام لەشولاری بە ڕێکی ماوەتەوەو ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.

لۆپیز لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بڕیار بوو ئەمساڵ بچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر، بەڵام کتوپڕ لە دوو مانگی رابردوودا لەیەک جیابوونەوەو بووە هەڵایەکی گەورەی میدیایی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە



PM:11:22:30/07/2021