هەدەپە: بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیای سەرکۆنەکرد و رایگەیاند"  بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت".

میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" فشارێکی زۆر لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە و دەسەڵات وایکردووە ئەم کردەوانە دژی گەلی کورد بکرێن".

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا میتحەت سانجار داوای کرد، کە ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسی دۆخەکە بکەن، پێویستە هەمووان دژی (فاشیزم) بوەستنەوە و داوای یەکسانی ماف و ئازادییەکان بۆ گەلانی تورکیا بکەن.

ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی بۆ دووەم جار گروپێکی چەکدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر خێزانێكی كوردی دانیشتووی ناوچه‌ی مارماره‌ی كونیا له‌ توركیا و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان کوشت، کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن. 


PM:05:22:31/07/2021