بیستەم بومەلەرزە لەماوەی دوو ڕۆژدا لە گەرمیان ڕوویدا

ماوەی دوو ڕۆژە زنجیرەیەک بومەلەرزە سنوری ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بیستەم بومەلەرزە ڕوویدا.   

كەشناسی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی  پلە ٣.٨ بەپێوەری ڕێختەر نێوان كەلار - خانەقینی لە گەرمیان ھەژاند.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی بوومەلەرزەكان لەپاشنیوەڕۆی دوێنێوە تائێستا لەو ناوچەدا گەیشتووەتە ٢٠ بوومەلەرزە. 


PM:03:15:01/08/2021