لە هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە لەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی و رۆژی عاشوراوە پشووی فەرمی بێت. 

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ١٠ی ئابی ٢٠٢١ پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە.

هەر بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم بێت، رۆژی پێجشەممەش ١٩ی ئابی ٢٠٢١ بە بۆنەی رۆژی عاشوراوە پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگان. 


PM:12:41:03/08/2021