بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کۆچی دوایکرد

بریکاری پێشتووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

فایەق تۆفیق، ناسراو بە فایەقە رەش بریکاری پێشتووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

فایەق تۆفیق لە ساڵی ١٩٣٣ لە سلێمانی لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٢ بەڕێوەیەری ئاسایشی سلێمانی بووە، ناوبراو ماوەیەک بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و ١٤ ساڵیش وەک بریکاری وەزارەتی ناوخۆ کاری کردوە.


PM:07:43:07/08/2021