وێنە.. خانمە پاڵەوانێکی دیاری کورد دوای نۆ رۆژ لە بریندارکردنی گیانی لەدەستدا

میدیا فەیزوڵا، خانمە پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی دوای نۆ رۆژ لە بریندارکردنی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوای ئەوەی هەفتەیەک پێش ئێستا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو لە گەڕەکی فەیلەق تەقە لە ماڵی محەمەد شەمەسەدین کرا و لەئەنجامدا میدیا فەیزوڵای هاوسەری نۆ فیشەكی بەرکەوت، ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایکرد.

میدیا فەیزووڵڵا لەساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە لە یاریی هێزی لەشی ژنان خاوەنی حەوت مەدالیایە لە پاڵەوانێتییە ئاسیاوییەکاندا و لە ئاستی عێراق و کوردستانیش هەشت مەدالیای بەدەستهێناوە.


PM:11:51:07/08/2021