وێنە.. نەوژین سۆران لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت و هۆنراوەیەكی بۆ دەنوسێت

شاعیری لاوی كورد نەوژین سۆران لە نوێترین دەركەوتنیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی دەردەكەوێت و پارچە هۆنراوەیەكی پێشكەش دەكات.

نەوژین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە و بۆی دەنوسێت: 

"بزانی چەند دڵم لاتە
هەرگیز ناچیتە بەر باران !
ئەزانی چەندە عاشقتم ؟
زۆر زۆر زیاتر لە جاران

نەوژین سۆران

شەش ساڵ لەگەڵ تۆ
شەش ساڵ پێکەوە بوون
لێت پیرۆزبێت شاژنەکەی ماڵی دڵم"

نەوژین سۆران شاعیر و ڕۆژنامەنووسە، خاوەنی هەوادارێكی زۆرە و كتێبە شیعری هەیە، لە چەندان كۆڕی شیعریدا بەشداری كردووە، ژیانی هاوسەریی پێكهێناوە و منداڵێكی هەیە، هاوکات نەوژین یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کوردسات. 


AM:12:21:08/08/2021