له‌که‌ربه‌لا سێ که‌س ده‌کوژرێت و نۆش بریندار ده‌بێت له‌هێرشێکی هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ سه‌ر باره‌گای تایبه‌تی یه‌کێک له‌مه‌رجه‌عه ئاینییه‌کانی شیعه به‌ناوی سه‌رخیه‌وه که به‌وه ناسراوه دژی ئێرانه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی شاره‌که شه‌وی 1 ی ته‌موز شه‌ڕ له‌نێوان پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی ئه‌م مه‌رجه‌عه ئاینیه‌ی شیعه‌کان و هێزه ئه‌منییه‌کاندا رووده‌دات کاتێک که‌هێزه ئه‌مننییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵی سه‌رخی.
سه‌رخی به‌وه ناسراوه که رای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌و دژی ئه‌و فه‌توایه بوو که عه‌لی سیستانی ده‌ریکردو داوای له‌هاوڵاتیانی شیعه‌کرد که چه‌ک هه‌ڵگرن دژی داعش.
هه‌روه‌ها ساڵی 2006 لایه‌نگرانی سه‌رخی هێرشیان کرده سه‌ر قونسلی ئێرانی له‌به‌سره‌و سوتانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زنجیریه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه له‌سه‌رخی گیرابوو.
له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یس بووک، سه‌رخی بڵاویکردۆته‌وه که هۆکاری ئه‌م په‌لاماره بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که سه‌رخی دژی تایفه‌گه‌ری هه‌یه‌تی. هاوکات ماڵپه‌ڕه‌که بڵاویکردۆته‌وه که هه‌وادارو لایه‌نگرانێکی زۆر روویان کردۆته که‌ربه‌لا بۆ داکۆکیکردن له سه‌رخی.