لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کرد

میدیاکانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند" لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرژەنتینی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتونەتە رێککەوتن".

بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەڕەنسا، لیۆنێل میسی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کرد و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.  

میدیاکانی فەڕەنسا ئاماژە بەوەشدەکەن، مووچەی ساڵانەی مێسی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت بەبێ ئەوەی باجی لێبدات و یاریزانەكەش داوای درێسی ژمارە ٣٠ كردوە، هاوکات گرێبەستەکەى بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.  


PM:02:13:10/08/2021