ئەدهەم بارزانی رای خۆی لەسەر موختارەکەی هەولێر رادەگەیەنێت

ئەدهەم بارزانی کەسایەتی ناسراوی نێو بنەماڵەی بارزانی رایدەگەیەنێت" لەگەڵ ئەو رفتارە ناشیرینەی موختارەکەی هەولێردا نییە، ‎بەڵکوو قسەکانیشی سەرکۆنه‌ دەکات".

ئەدهەم بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی موختارەکەی گەڕەکی باداوای هەولێرەوە نووسیوویەتی" زۆر بەداخەوە، خاوەنی ئەم وێنەی خوارەوە، کە وێنەی لەگەڵ جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی گرتووە، وەکوو هەزاران کەسی دیکە کە سەردانی بەڕێزیان دەکەن و داوای وێنە گرتن دەکەن، بەبێ ئەوەی بزانێ ئەوە کێیە و لەو سۆنگەوەش کە بۆ جەنابیان هەموو مێوانێک جێگای رێزە، وەکوو ئەوانیدیکە بەشێوەیەکی ئاسایی وێنەی لەگەڵ گرتووە ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە، ئەوەیە، وێنەی خۆی لەگەڵ جەنابیان بڵاو دەکاتەوە و خەڵکی هەوڵێر بە درۆزن و ئاژاوەگێڕ ناو دەبات" .

 لە درێژەی پۆستەکەیدا شێخ ئەدهەم دەڵێت" نەهەر لەگەڵ ئەو رفتارە ناشیرینە دا نیم، ‎بەڵکوو قسەکانیشی سەرکۆنه‌ دەکەم و هیواداریشم‌ كه‌ ئه‌مه‌ی نه‌گوتبێ، خەڵکی هەوڵیر زۆر لەوە گەورەترن کە بەم شێوەیە وەسفیان دەکات" .

دوێنێ چوار شەممە لە خۆپیشاندانی هاولآتیانی گەڕەکی باداوەی هەولێر، موختاری ئەو گەڕەکە جگە لەوەی  پەلاماری رۆژنامەنووسانی دا، هاوکات بە شێوەیەکی ناشیرین رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبوەوە کە خۆپیشاندانیان لە پێناو چاککردنی ئاوی گەڕەکەکەیاندا کردبوو. 




AM:09:39:12/08/2021