سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان لەبارەی هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌یامنێر و وێنه‌گر لەلایەن موختارێکی هەولێرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌كاتی روماڵ و به‌رچاوی خه‌ڵك چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی موختاری گه‌ره‌ك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند كه‌ناڵێَكی راگه‌یاندن و لێدان و سوكایه‌تی به په‌یامنێر و وێنه‌گران ده‌كه‌ن".
لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان رایگه‌یاند" رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر له‌به‌ر كێشه‌ی بێ ئاوی خۆپێشاندانیان كرد، رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌ك ئه‌ركی ئاسایی خۆیان روماڵی ئه‌و روداوه‌یان ده‌كرد، له‌كاتی روماڵ و به‌رچاوی خه‌ڵك چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی موختاری گه‌ره‌ك ده‌ستدرێژیده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند كه‌نالێكی راگه‌یاندن و لێدان و سوكایه‌تی به په‌یامنێرو وێنه‌گران ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌ی داكۆكی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، به پێشهات و جۆرێكی تازه‌ی ده‌زانێت له جۆره‌كانی پێشێلكاری.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ده‌كات، رێكاری یاسایی خۆی بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر بكه‌رانی ئه‌و كاره و رێگری بكات له دووباره بونه‌وه‌ی پێشێلێكاری له‌و شێوه‌یه.