ئەکتەری کۆمیدی ناسراوی کورد گۆڤار ئەنوەر هەواڵی مردنی رەتدەکاتەوە و دەڵێت" لە ژیاندا ماوم".
دوای ئەوەی سێ ڕۆژ پێش ئێستا هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر توشی جەڵتەی دڵ بوو، ئەمڕۆ نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئێستا ته‌ندرووستیم باش و جێگیره و هه‌واڵی مردنم دووره له راستییه‌وه".
گۆڤار ئه‌نوه‌ر یه‌كێكه له ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری كۆمیدییا و به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و زنجیره دراما و شانۆگه‌ریدا كردووه.