ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا باس لە چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی بەنزین و دیاریکردنی گەندەڵی و قۆرخکاری دەکات.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەیجی خۆی بڵاوکردووەتەوە باس لەوە دەکات، ھەر حکومەتێک کار بۆ پیشەسازی نەوت و پرۆسەی پاڵاوتن و دابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگە نەکات، ھاوڵاتیانی تووشی گرفت دەبن.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لە چارەسەری ھەرزانکردنی نرخ و باشترکردنی کوالێتی بەنزین دەکات و دەڵێت" زیاتر لە سێ مانگە وردەکاری ئەم دۆسیەم بۆ حکومەت ناردوە و بەردەوامم لەکارکردن لەسەری".