هونەرمەند (سەلام کۆیی) کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەکتەری شانۆ و درامایی کوردی، سەلام کۆیی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

هونەرمەند و دەرهێنەری دیاری کورد کارۆخ ئیبراهیم، هەواڵی گیان لەدەستدانی سەلام کۆیی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئاب، هونەرمەند سەلام کۆیی، دوای توشبوونی بە جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد". 

سەلام کۆیی لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایکبووە و زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە بواری شانۆ و درامادا کاری هونەری کوردی کردووە، بەناوبانگترین ئەو کارانەی کە سەلام کۆیی بەشداری تێدا کردووە، (هەبوو نەبوو، و تاپۆ هەقی چییە). 


AM:08:43:17/08/2021