ئەفغانستان.. چەکدارانی تاڵیبان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە لەگەڵ هێزەکانی ناتۆدا کاریان کردووە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات بە بزووتنەوەی تاڵیبان و تۆمەتباریان دەکات کە گەڕانیان بەدوای ئەو کەسانەدا چڕکردۆتەوە کە لەگەڵ ناتۆ و حکومەتی پێشوودا  کاریان کردۆتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چەکدارانی تاڵیبان ماڵ بەماڵ دەگەڕێن بەشوێن ئەو کەسانەدا و هەڕەشە لە کەسانی خێزانەکانیشان دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو بزووتنەوەیە کە دەسەڵاتی گرتە دەست دڵنیای دا بەخەڵک کە گیانیان دەپارێزرێت و رووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابنەوە.

ئەو هۆشداریەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە هاوکاری ناتۆیان کردووە، پشتی بە بەڵگەیەکی نهێنی سەنتەری نەرویجی بۆ شیکارە جیهانییەکان بەستووە کە زانیاری بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە دەکات.



AM:10:01:20/08/2021